وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری بڕیاری بەشداری كردنی هاوپەیمانی نەتەوەیی هێزە شۆڕشگێڕەكان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی جنێڤ ٢ بەرزنرخاند و بەبڕیارێكی ئازایانەی لەقەڵەمدا.
كیری بریارەكەی هاوپەیمانی نەتەوەیی هێزە شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریای تایبەت بە بەشداریكردنیان لە كۆنفرانسی جنێڤ ٢ بە هەوڵێكی باش لەقەڵەمدا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاشكراشیكرد كە ئەمە داهاتویەكی پرشنگدار بۆ گشت سوریەكان بەدی دەهێنێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو