Koray Taşdemir
05 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2026
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە پیرۆزبایی لە هاووڵاتییە مەسیحییەکان و مەسیحییەکانی جیهان کرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە پەیامێکی ئاراستە کرد.
سەرکۆماری تورکیا لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی جەژنەکە لە هاووڵاتیانی مەسیحی و هەروەها مەسیحییەکانی جیهان، نووسیوێتی:
"لە کاتێکدا لە جیاکاریی و هەڵاواردنی کولتووری و نەبوونی لێبوردەیی لە پەرەسەندن دایە، جیاواز لە هەر ئایینێک، یەکگرتوویی، یەکدڵی و هاوکاری هەموو هاووڵاتیان، دەرخەری ئەوەیە کە نموونەیەکین بۆ جیهان. ئێمە پێداگرین لەسەر ئەوەی کە کەشی ئاشتی کە گەرەنتیکەری ئاسایشی هەماهەنگی کۆمەڵایتیمانە، بە تایبەت لە کاتە سەختەکاندا کە ناوچەکە پێدا تێپەڕ دەبێت، بپارێزین و بەهێزی بکەین. بەو شێوە بیرکردنەوەیە، جارێکی دیکە پیرۆزبایی جەژنی هەستانەوە لە هەموو مەسیحییەکان جیهان بە تایبەتی هاووڵاتیانی مەسیحیمان دەکەم کە چەندین سەدەیە بە یەکەوە دەژین و هیوادارم هەر وا بە یەکەوە ژیانمان بەردەوام بێت و ئاواتەخوازم کە ئەم جەژنە ببێتە سەرچاوی ئاشتی، سەقامگیری و ئارامی بۆ هەموو ناوچەکە و جیهان".