Fahrettin İbrahim
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەسەر سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر کاردانەوەی نیشان دا و دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە قەرەبوو دەکرێنەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا باس لە سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە لێژنەیەکی تایبەت بۆ به‌دواداچوون بۆ زيانه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێويست درووست دەکرێت.
بارزانی لە پەیامەکەیدا هاوسۆزی بۆ زیانلێکەوتووان دەربڕیوە و رایدەگەیەنێ، ئه‌وه‌ى له توانادا بێت بۆ قه‌ره‌بووى زيانلێكهوتوان ئەنجام دەدرێت.
دەقی تویتەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی:
"سووتانى بازاڕى له‌نگه له هه‌ولێر زۆر نيگه‌رانى كردم. هاوسۆزى زيانلێكهوتوانم. ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌دواداچوون بۆ زيانه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى پێويست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌كات. دڵنيا بن ئه‌وه‌ى له توانادا بێت قه‌ره‌بووى زيانلێكهوتوان ده‌كرێته‌وه".