Mazın Asad
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
مەدرید
یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ دەکەن و پەیامی ھەماھەنگی بۆ گەلی تورکیا دەردەبڕن.
خولی تۆپی پێی ئیسپانیا کە خولی یەک و دووی ئەو وڵاتە لەخۆ دەگرێت، لە راگەیەندراوێکدا بۆ دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانیانی ھێرشە تیرۆریستییەکانی ئیستانبوڵ، لە یارییەکانی ئەمڕۆ و سبەی خولی پلە یەک و دووی ئیسپانیا وەک رێزلێنان بۆ قوربانییەکان ئەو کردە تیرۆریستییە، یاریزانان بۆ ماوەی خولەکێک دەوەستن.
لالیگا لەوبارەیەوە رایگەیاند ھەموو جۆرە توندوتیژییەک رەت دەکەنەوە و پشتیوانی لە خانەوادەی قوربانیانی ھێرشە دڕندەییەکە دەکەن و تییایدا ھاتووە "ئەو جۆرە ھێرشانە ھیچ شوێنێکی لە جیھانی وەرزشیدا نابێت".
لە لایەکی دیکەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێکدا ھاوخەمی بۆ ھێرشەکانی تیرۆریستییەکانی ئیستانبوڵ نیشاندا و پشتیوانی بۆ کەسوکاری و قوربانیان دەربڕی و ھاتووە: "خێزانی تۆپی پێی ئیسپانیا لەم کاتە سەختەدا ھاوخەمی گەلی تورکیایە و ھەموو جۆرە توندوتیژییەک رەت دەکاتەوە".