Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە-AA
لە چین ئاهەنگگێران بۆ ئەوانەی جاری دووەم هاوسەرگیری دەکەن بەبیانووی رێگریکردن لە زێدەڕۆیی، قەدەغە کرا.
بەپێی هەواڵێکی گویژۆ ئیڤینینگ لە زاری بەرپرسانی شاری کائیلی-ەوە رایگەیاند کە بۆ لەمەودوا تەنها مەراسیم بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری یەکەمجار و بەخاکسپاردن، رێگەی پێ دەدرێت لە پارێزگای کایئیلی چین.
هاوکات رێگە نادرێت کە بۆ یەک ئاهەنگ چەند شوێنێکی جیاواز بەکاربهێنرێت و قەدەغە دەکرێت.
بۆ ئەوەی بووک و زاوا ئاهەنگ بگێرن دەبێت پێشتر بەڵگەی تایبەت بەرن و بیسەلمێنن کە یەکەمجاریانە هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن.
بەپێی ئەو یاسا تازەیە، دەبێت لە ماوەی ١٠ رۆژدا خاوەنی پرسە، خەرجییەکانی خۆیان لە مەراسیمی پرسەکەدا ئاشکرا بکەن.