Muhammet Nazım Taşçı,Ayşe Doğru,Mohammed Baqi Hussein
21 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2019
تۆكیۆ - AA
هاوپه‌یمانێتیی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن شینزۆ ئابێ، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پیران كه باڵی سه‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یه، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان كه كه‌ناڵی فه‌رمیی ژاپۆن NHK بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پارتی لیبراڵ دیموكرات به سه‌رۆكایه‌تیی شینزۆ ئابێ له‌گه‌ڵ كۆمیی هاوبه‌شی، له‌كۆی 124 كورسیی ئه‌نجوومه‌نی پیران، 64یان به‌ده‌ستهێناوه.
ئابێ به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له ئه‌نجامه‌كان كرد و رایگه‌یاند، باوه‌ڕی وایه گه‌له‌كه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی‌یان هه‌ڵبژاردووه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و په‌یوه‌ندییه‌كان، رێژه‌ی به‌شداری كردن له ده‌نگداندا سه‌دا 16 بووه و 17 ملیۆن و 62 هه‌زار و 771 ده‌نگده‌ر ده‌نگیان داوه.
ئابێ كه ساڵی 2012 وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه، رایگه‌یاند كه ناتوانێت جارێكی دیكه خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه و هیوای خواست خاوه‌نی كورسیی پێویست بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور كه ده‌یه‌وێت به‌رله هه‌ڵبژاردنی گشتیی 2021 ئه‌نجامی بدات.