Zana Natık Kerem
10 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
تۆکیۆ ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی لافاوەکان و رۆچوونی زەوی کە بە ھۆی باران بارینی بەخوڕ ناوچەکانی رۆژئاوای ژاپۆنی گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ ١٣٤ کەس بەرزبوویەوە، هەروەها تا ئێستا دەیان کەس بێ سەروشوێنن.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی حکوومەتی ژاپۆن، یۆشیھاید سوگا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی لافاو و رۆچوونی زەوی گیانیان لەدەستداوە، بۆ ١٣٤ کەس بەرزبووەتەوە، ھەروەھا ژمارەی ئەو کەسانەش کە تا ئێستا بێ سەروشوێنن گەیشتووەتە ٥٠ کەس.
یۆشیھاید سوگا ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەی ھێزەکانی پۆلیس، کارمەندانی بەرگری شارستانەکانی و تیمەکانی رزگارکردن لەو ناوچانەی کە بە ھۆی لافاوەکان و رۆچوونی زەوی زیانیان بەرکەوتووە بڵاوبوونەوتەوە، زیادکراون و گەیشتووەتە ٧٥ ھەزار کەس، ھەروەھا ٨٠ فڕۆکە لە ھەڵمەتەکانی گەڕان و رزگارکردنی ھاووڵاتییاندا بەشدارن.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە حکوومەت یەکەیەکی تایبەت بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی لافاوەکان پێکھێناوە و بڕی ١٨ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکردووە.
لای خۆیەوە دەستەی کارەساتەکان و ئاگرکەوتنەوە رایگەیاندووە کە کاربەدەستان فەرمانیان بە پێنج ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار کەس لە ١٩ ناوچە کە لافاوەکان و رۆچوونی زەوی تیایاندا روویداوە، ناوچەکانیان چۆڵ بکەن.
ھاوکات کەشناسی ژاپۆن ھۆشداری ئەوەی داوە کە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی باران بارینی بەخوڕ، لافاوەکان و رۆچوونی زیاتر روودەدەن.