Ahmet Furkan Mercan
04 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2021
تۆکیۆ - AA
پەرلەمانی ژاپۆن، سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکراتی دەسەڵاتدار، کیشیدا فومیئۆ-ی بە سەرۆکوەزیران هەڵبژارد.
لە دانیشتنێکی ئەنجوومەنی نوێنەران (شوگین)دا کە باڵی خوارەوەی پەرلەمانی ژاپۆنە، کیشیدا فومیئۆ لە کۆی ٤٦٥ پەرلەمانتار کە پارتەکەی پارتی لیبراڵ دیموکرات و هاوبەشەکەی کۆمیتۆوە زۆرینەن تیایدا، ٣١١ دەنگی بەدەست هێنا و بووە سەدەمین سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن.
هەفتەی رابردوو، کیشیدا فومیئۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵی دیموکراتدا، شکستی بە رکابەرەکانی هێنا کە پێکهاتبوون لە وەزیری چاکسازیی، کۆنۆ تارۆ و وەزیری پێشووی ناوخۆ، نۆدا سیکۆ و وەزیری پەیوەندییەکان، تەکایچی سانای.
کیشیدا فومیئۆ تا هەڵبژاردنی ئاسایی گشتیی کە بڕیارە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا ئەنجام بدرێت، پۆستی سەرۆکوەزیران بەڕێوە دەبات.