Gülşen Topçu
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
قودس – AA
ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی له ئاكامی هێرشی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا، ده‌روازه‌ی شام'ی ناوچه‌ی كۆنه‌شار و گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌راح له قودسی رۆژهه‌ڵات'ی داگیركراو بریندار بوون، گه‌یشته ٢٠٥ كه‌س.
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی كه ئێواره‌ی دوێنێ كه‌مێك دوای به‌ربانگ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه به گولله‌ی پلاستیكی و بۆمبی ده‌نگی له چه‌ند خاڵێكی قودسی رۆژهه‌ڵات هێرشیان كرایه سه‌ر، مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاكامی هێرشه‌كاندا ٢٠٥ كه‌س بریندار بوون و ٨٨ له‌و بریندارانه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و ئه‌وانی دیكه‌یش سه‌رپێی چاره‌سه‌ر كراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه زۆربه‌ی برینداران به گولله‌ی پلاستیكی ناوچه‌ی رووخسار، چاو و سنگیان بریندار بووه. مانگی سووریش به‌مه‌به‌ستی پڕنهبوونی نه‌خۆشخانه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆكی له ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه.