Sinan Doğan,Mahmut Nabi
08 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2026
بۆگۆتا ــ AA
وەزیری ناوخۆی ڤێنیزوێلا، دیۆسدادۆ کابێلۆ ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی ھێرشەکەی ٣ی ئەم مانگەی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١٠٠ کەس.
دیۆسدادۆ کابێلۆ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمی ڤێنیزوێلا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ھێرشەکەی ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنیزوێلا، ژمارەیەک زۆر کەس بوونەتە قوربانی.
ڕاشیگەیاندووە: "ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤێنیزوێلا ترسناک بوو، ئەوە ڕاستە، ئەمە ڕاستییەکە کە کەس ناتوانێت بیشارێتەوە".
باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی ھێرشەکەی ٣ی ئەم مانگەی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١٠٠ کەس.