Sangar Hamad Azeez
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
لە کاتێکدا یەکێتی ئەورووپا سزا ئابوورییەکانی لەسەر وڵاتی رووسیا درێژکردووەتەوە، کاریگەری ئەو سزایە لەسەر وڵاتەکە درێژەی هەیە.
رووسیا لە ٢٠١٤ بەشێوەی نایاسایی چووە ناو هەرێمی کریما و شاری سیڤاستۆپۆڵ. لە بەرامبەردا یەکێتی ئەورووپا سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند و لەم چوارچێوەیەشدا سزای کۆمپانیا تایبەتییەکان، کەرتی وزە، بانک و بارزگانانی رووسی و چەند بوارێکی دیکەی ئەو وڵاتەی دا.
بەهۆی سزاکانەوە رووسیا بەتایبەتی لە بابەتی ئابووریدا بەشێک لە کێشەکانی لەرێگەی بازرگانی کردن لەگەڵ چین چارەسەرکردووە. رووسیا لە ئابی ٢٠١٤ دا بە شێوەیەکی نایاسایی خۆراکی بۆ وڵاتانی رۆژهەڵات هەناردە دەکات. هەروەها رووسیا سەرکەوتووبوو لە هەناردەکردنی کاڵاکانی بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا، بەهۆی سزاکانەوەش رووسیا خۆی لە دەست تێوەردانی سیاسەتی ئۆکرانیا بەدور گرتوە.
رووسیا لەلایەکەوە بەدەست ئەو سزایانەوە دەناڵێنێت کە خراونەتە سەری، هاوکات یەکێکە لە کێشە بنەڕەتییە ئابوورییەکانی دابەزینی نرخی نەوتە لە بازاڕە جیهانییەکان.
نزیکەی نیوەی ئابووری رووسیا پشتی بەستووە بە داهاتی نەوت و گازی سرووشتی. بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ نیوەی نرخی جارانی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رووسیا تووشی شڵەژان بوون.
بەهۆی نیگەرانی لە سزاکان و کاریگەری نەرێنی مەرجە ئابوورییەکان، لە ساڵی ٢٠١٤ بڕی ١٥٠ ملیار دۆلار و ساڵی رابردوو بڕی ٥٧ ملیار دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٦، ٢٠ ملیار دۆلار زیان بە ئابووری رووسیا گەیشتووە. بەم هۆیەوە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا روبلی رووسی نزیکەی لە سەدا پەنجا بەهاکەی دابەزیووە، بەهۆی هەڵاوسانی دراو لەو وڵاتە گەیشتە لە سەدا ١٢.٩.
ئابووری رووسیا لە ساڵی ٢٠١٥ لە سەدا ٣.٧ تووشی کورتهێنان بوو، پێشبینیش دەکرێت ئەم رێژەیە بۆ ئەمساڵ کەم ببێتەوە بۆ لە سەدا ٠.٦ .
ئهمریكا بهتۆمهتی ئهنجامدانی هێرشی ئهلیکترۆنی بۆ سهر ههڵبژاردنی سهرۆكایهتیی ئهو وڵاته رایگەیاند سزای ئەو وڵاتە دەدات، لەم ماوەیەیشدا ماوهی ٧٢ كاتژمێری بۆ ٣٥ دیپلۆماتكاری رووس داناوه واشنتۆن و سان فراسیسکۆ بهجێبهێڵن.
رووسیا لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٤ بەشێوەی نایاسایی چووە ناو هەرێمی کریما و شاری سیڤاستۆپۆڵ. دوای رووداوەکانی کرمیا و رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە سزای ئابوورییان بەسەر رووسیادا سەپاند.
لەمیانی سزاکاندا بەتایبەتی کەرتی ئابووری و وزەی رووسیایان کردە ئامانج، لە بازاڕی ئابووری رۆژئاوادا ئاستەنگ خرایە بەردەم کۆمپانیا رووسییەکان، رێگە لە تیمە تەکنەلۆژییەکانیش گیرا کە بڕیاربوو پشکنین بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچانە بکەن کە لەو وڵاتە بەبەرهەمی نەوت دەوڵەمەندن.