Sinan Doğan,Muhammet Nazım Taşcı
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە ٩٤٨ كه‌سی دیكه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، به‌هۆی (COVID-19)وە گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٦٣ هه‌زار و ٤٩٨ كه‌س.
هاوکات ٧٨ هەزار و ٧٦١ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، سێ ملیۆن و ٥٤٢ هه‌زار و ٧٣٣ كه‌س.
لە سەرانسەری هیندستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٧١٣ هه‌زار و ٩٣٣ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- بەڕازیل
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٢٠ هه‌زار و ٢٦٢ كه‌س، هه‌روه‌ها ٤١ هه‌زار و ٣٥٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٨٤٦ هه‌زار و ١٥٣ كه‌س.
ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره کە تیایدا ٨٠١ هه‌زار و ٤٢٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٩ هه‌زار و ٩٤٤ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه تۆماركراوه.
له سەرانسەری به‌ڕازیل، سێ ملیۆن و شەش هه‌زار و ٨١٢ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٧٣ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٣ هه‌زار و ٨١٩ كه‌س.
هاوكات پێنج هه‌زار و ٩٧٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٥٩١ هه‌زار و ٧١٢ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٤٠٩ هەزار ١٢٧ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌ت گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.