Mehmet Alaca,Rahel Ali
28 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2023
ئەنقەرە – AA
سەرکردەی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون داوای کردووە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای وڵاتەکەی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی ئەتۆمیی گونجاو زیاد بکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی "Yonhap" لە ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی کۆریای باکوور کە ئاژانسی ناوەندی کۆریا (KCNA)یە وەری گرتوون، کیم زانیاری وەرگرتووە لەبارەی توانای ئەتۆمی وڵاتەکەی لە دامەزراوەی چەکە ئەتۆمییەکان.
کیم داوای کردووە بە "بێ کەموکوڕی" ئامادەکاری بکرێت بۆ بەکارهێنانی چەکە ئەتۆمییەکان "لە هەموو کات و هەموو شوێنێک" و گوتوویەتی: "نابێت هەرگیز بوەستین لە بەهێزکردنی توانای ئەتۆمیمان بۆ بەرپەرچدانەوە و دەبێت بەشێوەیەکی جێگیر توانای ئەتۆمیمان بەهێزتر بکەین".
سەرکردەی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون داوایشی کردووە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای وڵاتەکەی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی ئەتۆمیی گونجاو زیاد بکرێت.
میدیای ئەو وڵاتە بۆ یەکەمجار وێنەی کیم'ی بڵاو کردەوە کە لەو کاتەدا چرکێندراوە ناوبراو لەو چەکانە دەکۆڵێتەوە کە لە هەڵگری کڵاوەی جەنگی ئەتۆمیی تاکتیکی "Hwasan-31" دەچن.
- تاقیکردنەوە مووشەکییە یەک بە دوای یەکەکانی کۆریای باکوور
دوای مانۆڕی "قەڵغانی ئازادی" کە لەنێوان کۆریای باشوور و ئەمریکا لە ١٤ی ئادار دەستی پێ کرد، کۆریای باشوور لە ٢٠ی ئاداردا مانۆڕی پەلاماردانی بەرامبەر چەکی ئەتۆمی دەست پێ کرد.
کۆریای باشوور و ژاپۆن لە ١٩ی ئادار رایانگەیاند کە کاتژمێر ١١:٠٥ کۆریای باشوور تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی ئەنجامداوە. مووشەکە بالیستیەکە کە تاکوو ٥٠ کیلۆمەتر بەرز بووەتەوە ٨٠٠ کیلۆمەتری بڕیووە و لە دەریای ژاپۆن کەوتووەتە خوارەوە.
ئەوەی بووە جێی سەرنج ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە بوو کە لە کاتێکدا ئەنجام درا مانۆڕە هاوبەشەکەی کۆریای باشوور و ئەمریکا لە ١٤ی ئادار دەستی پێ کرد کە ٢٣ی ئادار کۆتایی هات.
کۆریای باکوور لە سەرەتای ئەم مانگەوە شەش و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تاکوو ئێستا ٢٠ تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئەنجامداوە.