مۆسکۆ
ئاژانسە ھەواڵنێرییەکانی روسیا رایانگەیاند، فرۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای "تاتارستان ئەیر" کە لە مۆسکۆوە بەرەو قازانی پایتەختی تاتارستان دەچوو، ئێوارەی دوێنێ سەعات ٧:٢٥ لەکاتی نیشتنەوەیدا بەھۆی کێشەیەکی ھونەرییەوە ھاوسەنگی لەدەستداو گڕی گرت.
فرۆکەکە دوو جار ھەوڵی بنیشتنەوەی دابوو بەڵام نەیتوانیبوو، لە سێیەم ھەوڵیدا بەر زەوی کەوت و گڕی گرت.
ھەوڵەکان بۆ رزگارکردنی سەرنشینانی فڕۆکەکە بەردەوامە.