29 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له مانگی ره‌مه‌زاندا كه به لای جیهانی ئیسلامییه‌وه پیرۆزه، موسڵمانان له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان له جوگرافیاكانی خۆیاندا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی په‌رستشه‌كانیان.
ئه‌م مانگی ره‌مه‌زانه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی وه‌رزی به‌هار و لە نیوه‌گۆی باشووری زه‌وی وه‌رزی پاییز ده‌گوزه‌رێت، په‌یوه‌ست به ماوه‌ی تیشكی خۆر كه له باكووره‌وه بۆ باشوور كه‌م ده‌كات، ماوه‌كانی رۆژووگرتن له ناوچه‌كانی نیشته‌جێی باشووره‌وه بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێی باكوور تا دێت زیاد ده‌كات.

به‌پێی رۆژمێری سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی توركیا بۆ كاته‌كانی نوێژ له جیهاندا، ئه‌مڕۆ له شاری مورمانسك باکووری رووسیا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی پانی ٦٨ پله باكوور و له شاری رێکیاڤیک پایته‌ختی ئایسلاند كه له‌سه‌ر هێڵی پانی ٦٤ پله باكووره، ماوه‌ی نێوان پارشێو و به‌ربانگ ١٨ كاتژمێر و ١٩ خوله‌كه و له شاری ئۆشوایە باشووری ئه‌رجه‌نتین كه له‌سه‌ر هێڵی پانی ٥٤ پله باشووره، ماوه‌ی نێوان پارشێو و به‌ربانگ ته‌نها ١١ كاتژمێر و هه‌شت خوله‌كه.
ئه‌و موسڵمانانه‌ی له شاره‌كانی سه‌ر هێڵەکانی پانی نیوەگۆی باكووری زەوی ده‌ژین به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له‌سەر هێڵەکانی پانی نیوەگۆی باشوور ده‌ژین ماوه‌ی زیاتر به‌رۆژوو ده‌بن.
ئه‌مڕۆ ماوه‌ی رۆژووگرتن له ئۆسلۆ پایته‌ختی نه‌رویج، ١٧ كاتژمێر و ٢٧ خولهك و له ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوید، ١٧ كاتژمێر و ٢١ خولهك و له ئهدینبێرگ پایته‌ختی سكۆتلاند، ١٦ كاتژمێر و ٥٤ خولهك و له مۆسكۆ پایته‌ختی رووسیا، ١٦ كاتژمێر و ٥٢ خولهك و له كۆپنهاگن پایته‌ختی دانمارك، ١٦ كاتژمێر و ٥٢ خولهك و له به‌رلین پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، ١٦ كاتژمێر و ٣٠ خولهك و له له‌نده‌ی پایته‌ختی به‌ریتانیا، ١٦ كاتژمێر و ٢٤ خولهك و له پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، ١٦ كاتژمێر و ١٠ خولهك و له تۆرۆنتۆ پایته‌ختی كه‌نه‌دا، ١٦ كاتژمێر و یه‌ك خولهك و له رۆما پایته‌ختی ئیتاڵیا، ١٥ كاتژمێر و ٤٩ خولهك و له ئه‌سینا پایته‌ختی یۆنان، ١٥ كاتژمێر و ٢٦ خولهك و له تاران پایته‌ختی ئێران ١٥ كاتژمێر و ١٤ خولهك و له واشنتۆن پایته‌ختی ئه‌مریكا، ١٦ كاتژمێر و سێ خولهك و له به‌یروت پایته‌ختی لوبنان، ١٥ كاتژمێر و شه‌ش خولهك و له ئیسلام ئاباد پایته‌ختی پاكستان، ١٥ كاتژمێر و پێنج خولهك له به‌غدا پایته‌ختی عێراق، ١٥ كاتژمێر و سێ خولهك و له قودس، ١٤ كاتژمێر و ٥٧ خولهك و له قاهیره پایته‌ختی میسر، ١٤ كاتژمێر و ٤٩ خولهك و له نیو ده‌لهی پایته‌ختی هیندستان، ١٤ كاتژمێر و ٤٤ خولهك و له ریاز پایته‌ختی سعوودیه، ١٤ كاتژمێر و ٣٠ خولهك و له ئادیس ئابابا پایته‌ختی ئه‌سیوپیا، ١٣ كاتژمێر و ٤٦ خولهك و له نایرۆبی پایته‌ختی كینیا، ١٣ كاتژمێر و ٢٣ خولهك و له كه‌یپ تاون پایته‌ختی کۆماری باشووری ئه‌فریقا ١٢ كاتژمێر و ٢٢ خولهك و له بۆینس ئایرس پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین، ١٢ كاتژمێر و ٢١ خولهك بوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ماوه‌ی نێوان كاتی به‌ربانگ و پارشێو له شاری مورمانسك باکووری رووسیا و شاری رێکیاڤیک پایته‌ختی ئایسلاند، پێنج كاتژمێر و ٤١ خولهك و له ئۆسلۆ پایته‌ختی نه‌رویج، ١٧ كاتژمێر و ٢٧ خولهك و له ئۆسلۆ پایته‌ختی نه‌رویج، شه‌ش كاتژمێر و ٣٣ خولهك و له ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوید، شه‌ش كاتژمێر و ٣٩ خولهك و له ئهدینبێرگ پایته‌ختی سكۆتلاند حه‌وت كاتژمێر و شه‌ش خولهك بوو.