Ali Cura,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
مۆسکۆ - AA
سوپای رووسیا دەستیکرد بە گەورەترین مانۆڕی سەربازیی لە مێژووی خۆیدا لەژێر ناونیشانی "ڤۆستۆک-٢٠١٨".
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە مانۆڕە سەربازییەکە تا رۆژی ١٧ی ئەیلوول لە ناوچەکان و دەریاکانی خۆرهەڵاتی رووسیا بەڕێوەدەچێت و لە لایەن وەزیری بەرگریی سێرگی شۆیگو سەرپەرشتیی دەکرێت.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئامانجی سەرەکی مانۆڕەکە، بریتییە لە دەستنیشانکردنی ئاستی ئامادەیی ئۆرگانە سەبازییەکانی نێو دەسەڵاتی سەربازیی، دەستەبەرکردنی دووبارە فۆڕمەڵەکردنەوەی ئەو یەکانەی لە شوێنە دوورەکانن، رێکخستنی هەماهەنگیی کاریگەر لە نێوان یەکە وشکانییەکان و یەکە دەریاییەکان و پەرەپێدانی تواناکانی فەرماندەکان و یەکەکان لە رووی ئامادەیی و لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا".
باس لەوەشکراوە کە مانۆرەکە بەدوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت و لە قۆناغی یەکەمدا ئەو ئەرکانەی دەستنیشانکراون کە لە لایەن ئەو یەکە سەربازییانەی کە لە خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە جێگیرکراون، جێبەجێ دەکرێن و لە دەریاکانی ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵاتدا هێڵەکان فراوان دەکرێن.
هاوکات لە قۆناغی دووەمدا فەرماندەکان کار لەسەر کێشەکانی شێوازی جۆراوجۆر لە نێوان یەکەکاندا لە بوارەکانی بەرگریی و هێرشبردندا دەکەن و چالاکییەکان بەگشتیی لە ناوچە سەربازییەکانی خۆرهەڵاتی رووسیا بەڕێوەدەچن.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه کە له پاڵ به‌شداری یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی خۆرهه‌ڵات و ناوه‌ند له مانۆڕه‌كه‌دا هێزی ده‌ریایی باكوور، یه‌كه‌كانی دابه‌زینی ئاسمانیی و هێزه‌كانی ئاسمانیی به‌شدارن، هاوكات ئاماژه به‌وه كرا كه له بەشێکی مانۆڕهکەدا یه‌كه‌كانی سوپای چین به‌شداری ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه مانۆڕه‌كه یەکانگیرە له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی کە له ٢٦ی نیسانی ١٩٩٦ له نێوان رووسیا، كازاخستان، قرغیزستان، تاجیكستان و چین له‌باره‌ی به‌هێزكردنی متمانه له بواری سه‌ربازییدا له ناوچه‌ی سنوور ئه‌نجامدرا.
مەزەندە دەکرێت مانۆڕی ڤۆستۆک-٢٠١٨ لەو مانۆڕەی کە لە سەردەمی یەکێتیی سۆڤێتی جاراندا ئەنجامدرا گەورەتربێت لە رووی بەشداریی سەربازییەوە.
لە مانۆڕی سەربازیی "زاپاد-٨١"دا كه لە ساڵی ١٩٨١دا ئەنجامدرا و تیایدا زیاد له ١٠٠ هه‌زار سه‌رباز به‌شداریان كرد و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی مێژووی سۆڤیه‌تی جاران داده‌نرێت کە له ده‌ریای باڵتیك و به به‌شداری یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و كه‌شتیگه‌لی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران به‌ڕێوه‌چوو.