Sarmand Hameed
16 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2018
قودس - AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، گواتیمالا باڵیۆزخانەی خۆی بۆ قودس گواستەوە، بەمەش بووە دووەمین وڵات لەدوای ئەمریکا کە باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ قودس.
لە رێوڕەسمی گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەدا، هەریەک لە سەرۆکی گواتیمالا، جێمی مۆرالیس و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو و دەیان بەرپرسی هەردوو وڵات ئامادە بوون.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ لە شەشی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ قودس، رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەمریکا بە فەرمی باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەبیبەوە گواستەوە بۆ قودس.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاكامی ته‌قه‌كردنی سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌و فهڵهستینانهی له ناوچه هاوسنووره‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رده‌بڕی دژی گواستنه‌وه‌ی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس كه شه‌هیدبوون، بۆ 60 كه‌س به‌رزبۆوه هه‌روه‌ها زیاتر له دوو هه‌زارو ٧٧٠ی برینداربوون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لە شەشی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ قودس.
بڕیاره‌کەی تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی، نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی لێكهوتهوه.