Behlül Çetinkaya,Muhammet Tarhan,Şerife Çetin,Nazlı Yüzbaşıoğlu
06 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له پێویستی په‌ره‌دان به بازرگانی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، راشیگه‌یاند: "له‌پێناو زیادكردنی زۆرتری بازرگانی بێگومان هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رێگه‌ی تاوتوێكردنی به‌ربه‌سته هه‌نووكه‌ییه‌كان، جێبه‌جێكردنی یه‌كێتیی گومرگی نوێی بكه‌ینه‌وه".
ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن و سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارلز میشێل، له باڵه‌خانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتییه‌كه له توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
ڤۆن دێر لێیهن باسی له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد و رایگه‌یاند: "له بنه‌ڕه‌تدا توركیا ئه‌وه‌ی نیشاندا كه خوازیاره به‌شێوه‌یه‌كی بنیاتنه‌رانه سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه‌كان درووستبكاته‌وه، له‌پێناو تاودانه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا هاتووین بۆ ئێره، تاوتوێی ئه‌و بوارانه‌ی هاریكارییمان كرد كه سوود به هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نن".
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تاوتوێی چوار بواریان كردووه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له پێویستی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان كرده‌وه و رایگه‌یاند: "توركیا له‌نێو یه‌كێتیی گومرگیدا، هاوبه‌شێكی به‌نرخه كه خاوه‌نی گرنگییه‌كی چاره‌نووسسازه. له‌پێناو زیادكردنی زۆرتری بازرگانی بێگومان هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رێگه‌ی تاوتوێكردنی به‌ربه‌سته هه‌نووكه‌ییه‌كان، جێبه‌جێكردنی یه‌كێتیی گومرگی نوێی بكه‌ینه‌وه".
ئورسولا ڤۆن دێر لێیهن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد رێككه‌وتننامه‌ی یه‌كێتیی گومرگی كارێكی بێهاوتایه و رایگه‌یاند: "نه‌ك ته‌نها نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی گومرگی به‌ڵكو تاوتوێی رێگاكانی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كه‌رتی گشتیی و تایبه‌ت ده‌كه‌ین".