ئەنقەرە
ھەردوو کۆمپانیای زەبەلاحی بواری تەکنەلۆژی گوگڵ و یاھو زۆر بەتوندی دژی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکی ناسراو بە NASA وەستانەوە لەبەرامبەر داخڵبوونی بە سیستەمی تۆڕی جیھانی کە سەرجەم ھێڵەکانی دنیا پێکەوە دەبەستێتەوە.
دەیڤید درومۆند راوێژکاری یاسایی گوگڵ لە ڕوونکردنەیەکیدا ئاشکرای کردووە کە رێککەوتنیان لەگەڵ ھیچ حکومەتێکدا نییە بۆ چوونە نێو سیستەمەکەیان و لەم جۆرە ھەوڵانەی ئەو ئاژانسە ئەمریکییە نیگەرانین.
ھەر لەسەر ھەمان پرس کۆمپانیای یاھو-ش لە نووسراوێکی ڕەسمیدا ئاشکرای کرد کۆمپانیاکەیان سیستەمی تەواویان لە وشەی نھێنی داناوە، تا ھیچ ڕێکخراو و حکومەتێک نەتوانێ داخڵ بە سیستەمی ژووری زانیاریەکانیان ببێ.
راشیگەیاند ھیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا نییە کە مافی ئەوە بەخۆی بدات داخڵ بە سیستەمی ژووری زانیاریەکان ببێ.
لەلایەکی ترەوە کەیس ئالێکساندەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک دەستیان بە سیستەمی ناوەندیی زانیارەکانی گوگڵ و یاھو نەگەیشتووە.
ڕۆژی رابردوو ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە سایتەکەی خۆیدا رایگەیاندبوو کە ساڵانە ناسای ئەمریکی ملیۆنان زانیاری لە سیستەمی ناوەندی زانیاری گوگڵ و یاھو وەردەگرێ.