شەنگەھای
باران و لافاوەکە گێژەلوکەی ناسراو بە(ئوتۆر)یشی لەگەڵدا بووە، بەو ھۆیەوە لەویلایەتەکانی (گوانگدۆنگ ، ھونان، گوانگشی) ٣٥ کەس گیانی لەدەست داوە.
تەلەڤزیۆنی ناوەندیی چین(CCTV) بڵاویکردەوە: لەباکووری خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە ٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوەو ١٠٥ کەس بێ سەروشوێن ماون. ھەروەھا ٦٠ ھەزار تەلارو خانوو رووخاون.
تەلەڤزیۆنەکە لەسەر زاری بەرسان گواستییەوە زیانەکانی ئەو ئەو ویلایەتە خەمڵێنراوە بە ٢،٦ ملیار دۆلار.