لە میانی رێوەڕەسمێکی گەورەی ئایینی بە سەرۆکایەتی پاپا فرانسیسکۆ لە ڤاتیکان، پلەی عەزیزی لە ڤاتیکان بەخشرایە دوو رابەری رۆحانی کۆچ کردووی کاتۆلیک پاپا ٢٣ لۆئاننەس ( ژان) و پاپا ٢ لۆئاننەس پاولوس ( ژان پاول).
پاپا ١٦ بەنەدیکتوس کە دوای ٥٩٨ ساڵ بۆ جاری یەکەم لە مێژووی ڤاتیکاندا لە پاپاتی دەستی لەکار کێشایەوە و بەشداری ئەو رێوەڕەسمەبوو. پاپا فرانسیسکۆ دوای خوێندنەوەی ئیلاھی لی ئیتانیا دەی سانتی، لەگەڵ بەنەدیکتوسی ١٦ی جێگری سڵاویان لە یەکتر کرد، پاپا بەنەدیکتوسی ١٦ کە دوای دەستلەکار کێشانەوەی بۆ جاری یەکەم لەگەڵ خەڵک لە رێوەڕەسمێکدا کۆ بووەوە. ساڵی ٢٠١١ بەشداری لە بەخشینی پلەی عەزیزی بە پاپا ٢ لۆئاننەش پاولوس کردبوو.
بە ھزاران کەس لە پێکھاتە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە سەرانسەری جیھان ئامادەی ئەو رێوەڕەسمە بوون. بەشداریکردنی ئەمەریت پاپای ١٦ بەنەدیکتوس ببوو جێگای سەرنجی بەشداربووان. بەو جۆرە دوو پاپای کۆچ کردوو لە لایەن دووپاپای دیکەوە کە یەکیان لە سەر کارە و ئەوی دیکەیان وازی لە کار ھێناوە پلەی عەزیزییان پێ بەخشرا.