Abdullah Shukur
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2018
ئیدلب - AA
رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکانی لایەنگری، سەرەڕای رێککەتنی پاراستنی ئاگربەستی سوچی، بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر ئەو ناوچە سڤیل نشینانەی دەکەونە چوارچێوەی "ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب".
رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت، بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر ئەو ناوچە سڤیل نشینانەی دەکەونە چوارچێوەی "ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب".
لەمڕۆ بەیانییەوە رژێمی بەشار ئەسەد و لایەنگرانی، بە تۆپ و مووشەک ھێرش دەکەنە سەر شارەدێیەکانی جەرجەناز و تەمانییە و گوندەکانی سوقەیەق، ئوم جەلال، تەلمەنیس، ھیش، بابۆلین و قەترای ناوچەکە.
ھیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی قوربانیان بڵاو نەکرایەوە.
لە وەتەی واژووکردنی رێککەوتنامەی سوچی لە ١٧ی ئەیلوولی رابردوو، لە ئاکامی ھێرشی رژێمی سووریا ٢٥ سڤیل گیانی لەدەستدا و دەیان هاووڵاتی سڤیلیش برینداربوون.