Iyad Nabolsi
21 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر بازاڕ و گەڕەکێک لە سەنعا پایتەختی یەمەن، ١٢ کەس کوژران و ٣٠ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی لە حکوومەتی حووسییەکان (کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدانەنراوە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ھیرشیان کردووەتەوە سەر بازاڕ و گەڕەکی فەروە لە سەنعای پایتەخت.
ڕاشیگەیاندووە کە بەپێی دوایین ئامار لە ئاکامی ھێرشەکەدا، ١٢ کەس کوژراون و ٣٠ی دیکەش برینداربوون.
ھاوکات کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ١٢ھێرشیان کردووەتەوە سەر پارێزگاکانی مەئرەب، عەمران، سەعدە و مەحویت لە یەمەن.
کەناڵەکە زانیاری لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ھێرشەکان، بڵاونەکردووەتەوە.