Ahmet Nurduhan
05 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2023
سارایێۆڤا – AA
لە رێوڕەسمێکدا یادی ٢٩ەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سارایێۆڤا کرایەوە کە لە ئاکامی تۆپبارانی سوپای کۆماری سڕب لە میانی جەنگی بۆسینا هەرزەگۆڤیا بۆ سەر بازاڕی مارکالە ٦٨ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست دا.
رێوڕەسمەکە لە شوێنی ئەنجامدانی هێرشەکەی ٥ی شوباتی ١٩٩٤ لە بازاڕی مارکالە، بە بەشداری سیاسەتمەداران، کەسوکاری قوربانیان و ئەوانەی لە هێرشەکە رزگاریان بوو ئەنجام درا.

وەزیری کۆچبەران و سیاسەتی کاری کۆمەڵایەتی کانتۆنی سارایێۆڤا، ئیڤانا پروڤولۆڤیج لە میانی رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند کە تەرمی ژمارەیەک لەو کەسانە نەدۆزراوەتە کە لە کاتی جەنگدا گیانیان لەدەست داوە.
دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر کۆتەڵی یادگاریی ناوبازاڕ لەلایەن کەسوکاری قوربانییانەوە، رێوڕەسمەکە کۆتایی هات.

- دوو کۆمەڵکوژی لە هەمان بازاڕ
لە ئاکامی کۆمەڵکوژی یەکەمی سوپای سڕب لە رێککەوتی ٥ی شوباتی ١٩٩٤ لە بازاڕی مارکالە ٦٨ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٤٤ کەسی دیکەیش بریندار بوون. لە ئاکامی کۆمەڵکوژی دووەمی هەمان سوپادا لە ٢٨ی ئابی ١٩٩٥ لە هەمان شوێن ٤٣ مەدەنی گیانیان لەدەست دا و ٧٥ مەدەنیی دیکەیش بریندار بوون.
سارایێۆڤا کە لە کاتی جەنگی بۆسینا هەرزەگۆڤینا بۆ ماوەی ٤٤ رۆژ گەمارۆ درا، ١١ هەزار و ٥٤١ کەس لە شارەکە گیانیان لەدەست دا کە هەزار و ٦٠١یان منداڵ بوون.
