Çağrı Koşak
10 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2026
یونیسێف بڵاوی كرده‌وه، لە ئه‌نجامی هێرشەکانی ڕۆژی ٨ی نیسانی ئیسرائیل‌دا بۆ سەر لوبنان ٣٣ منداڵ کوژراون و ١٥٣ی دیکەش برینداربوون.
لەو باره‌یه‌وه، له ڕاگەیاندراوێكدا كه له هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یونیسێفدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوە کراوە منداڵان بەهۆی هێرشەکانی سەر لوبنانەوە زیانیان به‌ركه‌وتووه و، هاتووە: “منداڵان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا دەردەهێندرێن. خێزانەکان پارچه پارچه ده‌كرێن”
هه‌روه‌ها له ڕاگهیاندراوهكهدا باس لەوە کراوە لە ٢ی ئادارەوە تا ئێستا لە لوبنان زیاتر لە ٦٠٠ منداڵ کوژراون یان برینداربوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوای ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی منداڵان کراوە ، ئەوەش خراوەتەڕوو كه لە سەرانسەری لوبناندا، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئاوارەبوون کە مەزەندە دەکرێت ٣٩٠ هەزاریان منداڵ بن و، زۆربه‌شیان ناچار بوون بۆ جاری دووهەم، سێهەم یان چوارهەم کۆچ بکەن.