Mümin Altaş
17 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "رۆژئاوا له ئێستادا له پاڵ داعشدایه. ئه‌و چه‌كانه‌ی له ده‌ستیاندا ده‌یانگرین، بۆمان ده‌ركه‌وتووه، بینیمان و ده‌یبینین كه دروستكراوی رۆژئاوایه. هه‌موو ئه‌مانه دژی كێ ده‌كرێن، با سه‌رنج بده‌ین دژی جیهانی ئیسلامی ده‌كرێن".
له گوتارێكیدا كه له دانیشتنی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی پاكستان پێشكه‌شی كرد سه‌ركۆماری توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی ته‌نها بۆ توركیا مه‌ترسیی نییه، به‌ڵكو مه‌ترسیه بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی تیایاندا چالاكی ئه‌نجام ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێكخراوێكی خوێنڕێژه."
ئه‌ردۆغان گوتی: "پاكستان، به هه‌ڵویستی به‌رامبه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه ئه‌نجامدرا، نیشانی دا كه له جه‌نگی دووه‌می رزگاریدا له پاڵ گه‌لی توركدایه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌لقاعیده و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش، كه وه‌ك پارچه‌یه‌ك له‌و سه‌ریان هه‌ڵدا و زیان به موسوڵمانان ده‌گه‌یه‌نن، ئامڕازی شه‌ڕن كه دژبه ئیسلامن به‌ڕێوه‌ده‌چن. له ئێستادا وه‌ك توركیا زۆر به‌جددی رووبه‌ڕووی داعش ده‌بینه‌وه. وڵاتێكین كه هه‌م له ناوخۆ، هه‌میش له سووریا و عێراق رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه. بێ باكانه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه له دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه. ئه‌و زیانه‌ی ئه‌وانه ده‌یده‌ن له ئیسلام، كه‌س نایدات".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، باسی له‌وه‌ش كرد كه رێکخراوە تیرۆریستییەکان هەوڵدەدەن سوود لە جیاوازی و ناكۆكی ناو موسوڵمانان وەربگرن و لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن و، گوتی: " بۆ ئەوەی ئیسلام لەو زەلیلیەی کەئێستا تێیکەوتووە دەربهێنین، دەبێت لە تەواوی کۆمەڵگای ئیسلامی‌دا جیاکاری مەزهەبگەرایی و نەتەوەیی بنەبڕ بکەین".
گوتیشی: "باوه‌ڕم وایه كه موسوڵمان له‌و شوێنه‌ی كه‌وت جارێكی دیكه ناكه‌وێته‌وه. ده‌بێت له كورتترین ماوه‌دا ئه‌و پیاوكوژانه كه جگه له‌ڕشتنی خوێنی موسوڵمانان هیچی دیكه‌یان له‌ده‌ستنایه‌ت له جیهانی ئیسلامی و هه‌موو جیهاندا ریشه‌كێش بكرێن. به پێچه‌وانه‌وه له توركیا، پاكستان و جیهاندا ئاسووده‌یی مرۆڤایه‌تی به‌رقه‌رار نابێت".