Abdullah Shukur
13 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2016
ئدلیب - AA لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی رژێمی سووریا بۆ سەر ناوەندی شاری ئدلیب و شارۆچکەی ئەریحا باکووری سووریا ١٥ کەسی سڤیل کوژران و ٢٨ کەسی سڤیلی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسێکی بەرگری شارستانی لە شاری ئدلیب بەناوی عەبدولکەریم ئەحدەر بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە رژێمی ئەسەد، ناوەندی شاری ئدلیب-ی بۆردومان کردووە. ئاشکراشی کرد کە بەھۆی ئەم ھێرشەوە ١٤ کەس کوژراون و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. ئەحدەر راشیگەیاند کە رژێم نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوونی لە شارۆچکەی ئەریحا بۆردومان کردووە و کەسێکی سڤیل بەم ھۆیەشەوە کوژراوە و ھەشت کەسیش بریندار بوون. ناوبراو ئاشکراشی کرد کە زیانی ماددی زۆر لە ھەردوو ھێرشەکە ھاتووەتە ئاراوە.