ئیستەنبوڵ
دوای ئەوەی(ئیئتلافی نیشتمانی ھێزە شۆرشگێڕەکانی سوریا) بانگەوازی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە سوپای سوریا چەکی کیمیایی لەدژی ھێزە راپەڕیوەکان بەکارھێناوە. رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوە دەکەن.
ئیئتلافی نیشتمانی ھێزە شۆرشگێڕەکانی سوریا خوازیارە کۆمیتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان تەواوی ئەو شارو ناوچانە بپشکنێ کە گومان دەکرێ چەکی قەدەغەکراوی تێدا بەکارھێنراوە لەلایەن سوپای سوریاوە.
لەڕگەیەنراوەیەکدا لەلایەن سکرتارییەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە ھاتووە : دەستەی پشکنینی چەکی کیمیایی، لەدوای تەواوکردنی رێوشوێنە قانوونییەکان لە (دادگای لاھای) ئامادە دەبێ تا بچێ بەرەو سوریا بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی دەنگۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەو وڵاتـە.