جنێڤ
کۆبوونەوەکە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ لە جنێڤ، لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ئیبراھیمی لەگەڵ ھەردوو جێگرانی وەزیری دەرەوەی روسیا میخایل بۆگدانۆڤ و گەنادی گاتیلۆڤ و وێندی شێرمان بەرپرسی کاروباری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
دوای نیوەرۆش ئیبراھیمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەندامانیتری ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، واتە بەریتانیا و چین و فەرەنسا، کۆدەبێتەوە.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڕیاریان وایە ئەگەر بەڵێنی لابردنی ئەسەد نەدرێ، بەشداریی کۆنگرەکە ناکەن.