Hemın Othman Mohammed
26 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2016
واشنتۆن - AA
ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا NCTC، ئه‌و پهیچهی ئینته‌رنێتی داخست كه باسی ئه‌وه‌یان كردووه په‌یه‌ده باڵی سووریای په‌كه‌كه-یه.
ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه شیكاری ته‌واو هه‌واڵگری ئه‌مریكا ده‌كات، له‌و به‌شه‌ی ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتیدا كه زانیاری سه‌باره‌ت به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان خرابووه‌ڕوو، به‌شێك هه‌بوو له ژێر ناوی "كۆنگرا-گه‌ل (KGK)" باسی له په‌كه‌كه ده‌كرد. له‌م به‌شه‌دا باس له‌وه كرابوو كه په‌یه‌ده باڵی سووریای په‌كه‌كه-یه، له ئێستادا له‌و به‌شه‌دا ناتوانرێت ئه‌و زانیاریانه ده‌ست بکەوێت.
له به‌شێكی ئه‌م پهیچهدا http://www.nctc.gov/site/groups/kgk.html نووسراوێك هه‌یه و باس له‌وه ده‌كات كه باڵی سووریای KGK، پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده)، به كۆنترۆڵكردنی ناوچه كوردییه‌كانی باكووری سووریا به‌درێژایی سنووره‌كانی توركیا، هێژموونی خۆی زیاد كردووه.
ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن بچنه ئه‌و پهیچهوه، ئه‌مڕۆ نه‌یانتوانیوه. ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی په‌یجه‌كه‌یان داوه، ئه‌م په‌یامه‌یان بۆ ده‌چێت "ئه‌و URLی داواتان كردووه، له‌به‌رده‌ستدا نییه. بڕگه‌ی ئه‌م په‌یجه له به‌رده‌ستدا نییه. تكایه زانیاری بده‌ن به نووسه‌ری بڕگه‌ی په‌یجه‌كه. ئه‌گه‌ر پێتان وایه ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كه، تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه".
هه‌مان ده‌ق كه "په‌یه‌ده باڵی په‌كه‌كه"یه، له نێو به‌ڵگه‌كانی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا NCTCدا به‌ناوی (ساڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری) 2013 و 2014ی ئاماژه‌ی پێ كرابوو، به هه‌مان شێوه ئه‌م به‌ڵگانه له ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی NCTCدا ده‌ست ناكه‌ون.