نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی گشتی ئه‌ركانی سوپای ئازادی سوری لیوا (سه‌لیم ئیدریس) له (ی‌و ئێن)دا چاویان به چه‌ند نوێنه‌رێكی ئۆپۆزسیزیۆن ده‌كه‌وێت.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه دیبلۆماسیه‌كان چاوه‌ڕێی دیدارێكی ناڕه‌سمی له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌گكرتووه‌كان و ئۆپۆزیسیۆنی سوریا ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامانه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێكده‌هێنن و ده‌رباره‌ی دیداری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌ر له (ی‌و ئێن)زانیاری روون له ئارادا نیه.
ئۆپۆزیسیۆنی سوریا ئه‌وه‌ی خسته روو كه ده‌یه‌وێت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رازی بكات له‌سه‌ر هه‌ڵوێست پیشاندان. شایه‌نی باسه كه تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێده‌نگه له‌مه‌ڕ كۆمه‌ك و پاڵپشتییه‌كانی چین و ڕوسیا بۆ رژێمی سوریا.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 2 ساڵ به‌سه‌ر قه‌یرانی وڵاتی ناوبراو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان نه‌نواندووه. پێشتریش 3 بریاری ره‌شنووسی له‌لایه‌ن چین و رووسیاوه به ڤیتۆ كراوه و به‌تاڵكراوه‌ته‌وه.
دوای هه‌وڵدان و بانگه‌واز بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و ئازادكردنی ئه‌و خه‌ڵكه مه‌ده‌نییه‌ی كه له حومس گیریانخواردبوو, ده‌قێك له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپاوه ئاماده‌كرا. به‌ڵام دیسانه‌وه به‌هۆی ویستی گۆڕانكاری چه‌ند به‌ندێكی ئه‌و ده‌قه له‌لایه‌ن رووسیاوه پهسندنهكرا.
له‌لایه‌كیتره‌وه جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (ماریا هارف) له‌و روونكردنه‌وه‌ی كه بۆ رۆژنامه‌كانی كرد وتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی سازده‌كات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی سوریا و شۆرشگێران. ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه له‌م ئانوساته‌دا سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا پلانی سه‌ردانیكردنی نیه بۆ واشنتون.
شایه‌نی ئاماژه‌پێكردنه كه به‌رپرسانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه نه‌داوه.