ماردین
ئەحمەد تورک لەکاتی پرسەی برای خۆی، لەبیری نەکرد کە لێدوان بدا لەبارەی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن. تورک گوتی " ئەوەی راگەیەنرا پاکێجێک نەبوو کە بتوانێ پرس و کێشەی کورد چارەسەر بکات، ھەروەھا ناتوانێ پشتگیریی پرۆسەی ئاشتی بکات، ئێستا ھەزاران سیاسەتوانی کورد بە ھۆی بیرو باوەڕی ئازادەوە بەند کراون، ھیچ روونکردنەوەیەک لەسەر ئەو کەسانە نەدراوە، ھیچ نوێبونەوەیەک دروستنەبووە ئەم بەندکراوانە تەنیا بەرگرییانکردووە لەناسنامەو شەرەفی کوردایەتی".
ئەحمەد تورک جەختیکردەوە ئەوان پاڵپشتی لەو ھەڵۆیستانە دەکەن کە پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێش دەبەن، بۆیە بانگەوازیکرد ئەوانەی سەرنج و تێبینیان لەسەر پاکێجەکە ھەیە بۆ خەڵکی روون بکەنەوەو تەبایی نێوان کوردەکان زیاتر پتەو بکەن.