Abdullah Shukur
03 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لەبارەی سیستەمی بەرگری مووشەکی S-٤٠٠، بە تەواوی بڕیاری تورکیایە و رووسیای دۆستی ئێمەش ئەم داواکارییە ئێمەی قبوڵکردووە، لەسەر ئەم بنەمایە لەمبارەیەوە رێککەوتووین. ئێستا قۆناغی بەرھەمھێنان بەردەوامە، رووسیا لەمبارەیەوە ھەڵوێستی ئەرێنی ھەیە و لەوانەیە زووتریش ئەو سیستەمە رادەستی ئێمە بکات".
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "بەپێی ئەو پێگەیەی کە ئێمە ھەمانە، لەگەڵ دۆستە رووسییەکانمان ھەمان نیگەرانیمان لەبارەی چەند بابەتێک لە سووریا ھەیە. پێمانوایە داھاتووی سووریا زۆر گرنگە و نابێت بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، یەپەگە و پەیەدە جێبھێڵدرێت. لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانمان ھەماھەنگیمان بەردەوام دەبێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "دەرفەتی ئەوەمان ھەبوو کە زانیاریی پێویست لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین بە بەرێز پوتین بگەیەنم. جەختم لە گرنگی ئۆپەراسیۆنەکە لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و یەکپارچەیی خاک و نیشتمانی سووریا کردەوە. ئینشائەڵا لەمەودوا ھەماھەنگیمان لەبارەی دەستەبەرکردنەوەی سەقامگیری و ئاسوودەیی لە سووریا بەردەوام دەبێت".