دیاربەکر
لە پارێزگە سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبوونەوە کە ئێستا لەکۆبوونەوەدان و نازانرێ تا چەند بەردەوام دەبێ.
ھەروەھا دواتر ھونەرمەند شڤان پەروەر و دوای ئەوەیش ھونەرمەند ئیبراھیم تاتلیساس گەیشتنە باڵەخانەی پارێزگەی دیاربەکر.
ئێستا ھەرەیەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەسعود بارزانی و ھەردوو ھونەرمەندان شڤان پەروەر و ئیبراھیم تاتلیساس لە پارێزگەی دیاربەکر لەکۆبوونەوەدان.
بڕیار وایە دوای کۆبوونەوەکە بەیەکەوە بەرەو گۆڕەپانی ئاھەنگی ھاوسەرگیری بەکۆمەڵ و کردنەوەی چەند پرۆژەیەک لە دیاربەکر بەرێکەون.