واشنتۆت
جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانیه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ته‌قه كردن به‌سه‌ر لایه‌نگرانی دیموكراسی له‌لایه‌ن سوپای میسڕه‌وه ده‌ڕبڕی و راشیگه‌یاند كه سوپا به‌رپرسیارێتیه‌كی ئه‌خڵاقی و یاسایی هه‌یه له به‌رامبه‌ر رێزگرتن له هه‌موو جۆره گردبوونهیهكی ئاشتیخوازانهومافی ڕاده‌ربڕیندا .
كێری , له ڕونكردنهوهیهكیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ئهلهبهرادعی جێگری سه‌رۆك كۆماری كاتی میسر و نه‌بیل فه‌همی وه‌زیری ناوخۆی كاتی میسڕ و وكاسهرین ئاشتۆنی نوێننه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئه‌منی و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیه‌وه باسیان له دواین گۆڕانكاریه‌كانی میسڕ كردووه .
كێری ڕاشیهگاند , كه ته‌واو نیگه‌رانن له‌و دۆخه‌ی كه له 24 كاتژمێردا له قاهیره‌و له ئه‌سكه‌نده‌ریه ڕوویداوه كه بۆته هۆی كوژرانی زۆرێك له خۆپیشانده‌ره میسڕیه‌كان وهاوكات نزیكه‌ی 1000 كه‌سی تریش له خۆپیشانده‌ران گیانیان له‌ده‌ستداوه.هه‌روه‌ك كێری سه‌ره‌خۆشی له كهسو كاری كوژراوه‌كان كرد و هیوای زوو چاك بوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست .
كێری راشیگه‌یاند كه ئه‌مریكا داوا ده‌كات كۆتایی بهێنرێت به گرتنی سیاسیه‌كان و هاوكات ده‌بێت سه‌ركرده سیاسه‌كانیش له چوارچێوه‌ی یاسادا ئازاد بكرێن .
كێری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه قۆناغی ئێستای میسر زۆر گرنگه وووتیشی ئه‌م( شۆڕشه) یئێستا كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر داهاتووی میسڕ داده‌نێت .
هه‌روه‌ك داواشی كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌نانه‌و سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام بدرێت‌و هیوای خواست سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی میسڕ هه‌وڵ بده‌ن ووڵاته‌كه‌یان له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستای ڕزگار بكه‌ن .
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به( سیسی) وه كرد .
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ك ههگیل وهزری به‌رگری ئه‌مریكا له پهیوهندهیكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌بدوله‌فه‌تاح ئه‌سیسی دا نیگه‌رانی ووڵاگهی له به‌رامبه‌ر ڕووداوی توندوتیژیه‌كانی میسردا راگه‌یاند و هاوكات هیواشی خواست كه میسڕ له‌م قۆناغه گرانه‌دا به هێمنی مامه‌ڵه بكه‌ن .
جۆر لیتڵ ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)له نوسراوێكی ڕه‌سمیدا ڕایگه‌یاند, كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌مریكا له باره‌ی ڕووداوه‌كانی میسڕه‌وه دوانێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ك هێگڵ وه‌زیری به‌رگری له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سیسیی وه‌زیری به‌رگری میسردا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامدا و تێیدا نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌مریكای گه‌یاندۆته وه‌زیری به‌رگری میسر و هه‌روه‌ك هیواشی خواستووه كه به شێوه‌یكی هێمنانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه گرانه‌دا بكرێت كه له میسڕ دا هاتۆته ئاراوه .
لیتڵ ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌مریكا بڕوای وایه كه ده‌بێت كۆتای بهێنرێت به‌و زنجیره ده‌ستگیر كردنه‌ی كه سیاسیه‌كانی میسڕی گرتۆته‌وه‌و هاوكات ده‌بێت هه‌نگاو ی جدی بنرێت بۆ نه‌ڕشتنی خوێنی زیاتر .