واشنتتۆن
واشینتۆن جۆن بێنێر سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو (ھاری رێید) سەرۆکی زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران (سێنات)ی ئەمریکا، رەتیانکردەوە دیدارو وتووێژ لەبارەی رەوشی سوریا لەگەڵ پەرلەمانتارانی روسیا بکەن.
(مایکڵ ستیل) گوتەبێژی بێنێر، رایگەیاند ، پێشنیارەکەی روسیا رەتکراوەتەوە. دوابەدوای ئەو (ئەدەم جێنتیڵدن) گوتەبێژی رێید رەتکردنەوەکەی پشتڕاستکردەوە.(مەکسیم ئابرامۆڤ) گوتەبێژی باڵیۆزخانەی روسیا لە واشینتۆن، نیگەرانیی خۆی دەربڕی بۆ ئەو بڕیارەی ئەمریکا.(ڤلادێمیر پوتین) سەرۆکی دەوڵەتی روسیا رۆژی یەکشەممە داوای کردبوو ،پەڕلەمانتارانی خۆی بنێرێ بۆ واشینتۆن، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی رەوشی ئێستای سوریا.