Hemin Hüseyin
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
هەولێر - AA
ماڵپەڕی فەرمیی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش، برێت مەکگۆرگ و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، دۆگلاس سیلیمان و کۆنسولی ئەمریکا لە هەولێر، ستیڤ فاگین لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبوونەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش، پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کردووە و ئەو سەرکەوتنەی بە گرنگ وەسف کردووە و جەختی لە رۆڵ و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کردووەتەوە.
ھەر لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشھاتەکان و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق تاوتوێکراون.