ئورفە
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به فەرماندەیی ئه‌مریكا بۆردومانی مۆڵگه‌كانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش)یان لە کۆبانێ كرد.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له رۆژئاوای كۆبانێ، ئه‌مجاره هێرش كرایه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه كه نزیكه له سنووری توركیا.
دوای بۆردومانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، چه‌كدارانی داعش ژماره‌كی زۆر له تۆپی هاوه‌نیان هاوێشته نزیك سنووری توركیا.
شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان لە کۆبانێ و رێوشوێنی توند له هێڵی سنوور به‌رده‌وامه.