ئیزمیر
جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند کاردانەوەی میدیاکان لەمەڕ پاکێجی دیموکراسی بەزۆری ئەرێنیی بووە و لەسەر فراوانکردنی مەوداکانی دیموکراسیش بەردەوام دەبین.
بولەند ئارنچ جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند لەم چەند ساڵەی دواییدا تونیومانە وەقفەکانی کۆمەڵ و کەمایەتیە ئاینیەکان و بیروباوەڕە جیاوازەکان بەپێی تونا فراوان بکەین.
ئارنچ لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووسی وڵاتەکەیدا گوتی، رۆژی دووشەممە بەڕێز سەرۆک وەزیران بەشێکی زۆر پاکێجی دیموکراتیزەسیۆنی ئاشکرا کرد، کە ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکرێ.
لەبارەی چۆنیەتیی گەیاندنی پاکێج لەلایەن مێدیا و راگەیاندنەکان ئارنچ گوتی: سەرەتا مێدیای دەرەوە ٤٧ ھەواڵیان لەبارەیەوە بڵاو کردەوە، لەنێوان ئەمانەدا میدیای ئەڵمانیا، فەرەنسا، نەتەوەیەکگرتووەکان، ئیتالیا لەگەڵ مێدیای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە ٣٨یان ئەرێنی و ٧یشیان نەرێنی بوون، ٢ ھەواڵیشیان بێلایەن بوون .
ھەواڵە ئەرێنیەکان ئاماژە بەم لایەنانەی پاکیچجەکە دەکەن: "لابردنی یاسای قەدەغەکراوی سەرپۆش، رێفۆرمی سیستمی ھەڵبژاردن، رەخساندنی بوار بۆ خوێندن بەزمانی دایک جگە لە زمانی تورکی، فراوانکردنی مافی کەمایەتییە ئایینیەکان".
نەرێنیەکانیش تەنھا باس لەوە دەکەن ئەم ماددانە بەس نین و پێویستە زیاد بکرێن.
لە خاڵە ئەرێنیەکاندا ئەوەی جێگای سەرنج بێ لەپاکێجەکەدا کێشەی کوردە کە سوودێک بەو مەسەلەیە بگەیەنێ، بەتایبەت فراوانکردنی ماف و ئازادیەکان کە لە روانگەی مێدیا بیانیەکانەوە پێویستە دەستەبەر بکرێن.
ئارنچ لەبارەی بڵاوکردنەوەی تێڕوانینی مێدیا و رۆژنامەکانی تورکیا، ئاماژەی بە ١٢ رۆژنامەی ناسراو کرد، کە ٨ لەو رۆژنامانە بەئەرێنی باسیان لە پاکێجەکە کردووە، بەڵام ٢ رۆژنامە بە نەرێنی باسی پاکێجەکە دەکەن، سەرجەم بیر و بۆچوونەکان بۆ ئێمە راستن و پەیڕەو دەکرێن. ئەوانەشی بەنەرێنی وەسف دەکرێن گۆڕینی سیستمی ھەڵبژاردنە، لەڕاستیدا ئەوەیە کە ئاکەپە بەھێزتر دەکا، یەکێکیتر لە شتە نەرێنیەکان کە باس کراوە خوێندن بە زمانی دایکە لە خوێندنگا تایبەتیەکاندا و پێیان وایە دەبێتە ھۆی لێکترازانی وڵات.
وەک ئەوەی یەکەم پاکێج نیە دوا پاکێجیش نابێ
مێدیاکانی یەکێتیی ئەوروپا بەگشتی پاکێجەکەیان بەئەرێنی وەسف کردووە.
ئارنچ گوتی، لە روونکردنەوەی یەکەم رۆژمدا بە سەرنجدان لە کاری سەرجەم ئاژانسەکانی تورکیا لە قاوەخانەکان و شوێنە فراوانەکانی کۆبوونەوەکان و سەرشەقامەکان دوای گوێگرتن لێیان زیاتر لە %٧٠ یان ھەڵوێستیی بەراییان ئەرێنی بوو، ئەو رۆژە و ٣ رۆژی ئێستاش ئەو ھەڵوێست و بۆچوونانەی بۆ پاکێجەکە وەرمان گرتوون، بەگشتی ئەرێنین، ئەوانەشی بە کەموکورتی دادەنێن پێدەچێ راست بڵێن، وەک ئەوەی یەکەم پاکێج نیە دوا پاکێجیش نابێ، لەسەر کارەکانمان لە فراوانکردنی مەیدانەکانی دیموکراتیزەکردنی نوێ و ئازادیی نوێ بەردەوام دەبین، دەتوانم لەم رۆژەدا مژدە بدەم بەوانەی کە پاکێجەکە بە کەموکورت دادەنێن، نیشاندانی ھەر بۆچوون و خاڵێکی ئەرێنی ھەر جۆرە پێشنیارێک بۆ ئێمە رێگاکانی بەردەممان ئاسانتر دەکا.
کەنیسەی ماڕ جێبریال
جێگری سەرۆک وەزیران بولاند ئارنچ لەبارەی بڕیاری گەڕاندنەوەی زەوی و زاری کەنیسەکانی ماڕ جێبڕیاڵ گوتی "لەم چەند ساڵەی دواییدا توانیومانە وەقفەکانی کۆمەڵ و کەمایەتیە ئاینی و بیروباوەڕە جیاوازەکان بەپێی توانا فراوان بکەین، وەک وەقفەکانیش توانیومانە سەرجەم ئەو زەوییانەی لە رابردوودا دەستیان بەسەردا گیرابوو بدەینەوە بە خاوەنەکانیان، کەنیسەی ماڕ جێبریال و برایانی سوریانی ساڵەھایە داواکاریان پێشکەش بەئێمە دەکرد، لەوێدا یەک کەنیسە ھەیە، خاوەندارێتی زەویی کەنیسەکە، بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تاپۆ (کاداسترۆ) لە دەستی کەنیسەکان وەرگیراوەتەوە، لەو روەوە داوای گێڕانەوەیان لە ئێمە کرد، وەک ئەنجومەنی وەقفەکان داواکاریەکەمان بە رەوا بینی، بۆیە ئەنجومەنەکە لەیەکەم کۆبوونەوەیدا بڕیاری ئەرێنی لەبارەی داواکاریی کەنیسەی ماڕ جێبرل لەبارەی ئەو زەوییانە دەدا، ئومێدەوارین ئەمە دەکەین".