ھەولێر
سەرپەرشتیارانی کۆنگرەی تەسەوف دەڵێن ئامانجیان نیشاندانی پێکەوە ھەڵکردنی ئاشتییانەیە لەچوارچێوەی ئایینی ئیسلامدا.
عومەر نەقشبەندی ئەندامی کۆنگرەی تەسەوف بۆ AA گوتی " بەسازدانی ئەم کۆنگرەیە ویستمان مامۆستایان و پسپۆرانی ئیسلام و ئەھلی تەریقەت پێکەوە رۆڵبگێڕن تا کاریگەرییان ھەبێ، ئێستا رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی وڵاتانی ئیسلامی بە ناوی ئیسلامەوە دوچاری توندوتیژیی ھاتوون، ئەمەیش رووی ئیسلامی لەوڵاتانی رۆژئاوا ناشیرینکردووە. دەمانەوێ نیشانی بدین تەسەوف رووی ژیان و پێکەوە ھەڵکردنی ئینسانەکانی ھەیە".
کۆنگرەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداری نزیکەی ٥٠٠ کەس دەستیپێکرد، تێیدا نوێنەری تەریقەتەکان لەکوردستان و نوێنەری ١٥ وڵاتی ئیسلامی بەشدارییان تێداکردبوو.
وابڕیارە کۆنگرەکە رۆژێک بخایەنێ و دواتر بەشداربووانی کۆنگرە سەردانی ناوچەی ھەورامان بکەن کە شوێنێکی بەرچاوی تەریقەتی نەقشبەندییە لەھەرێمی کوردستان.
عبدولره‌حمان ناسر جبوری راگری كۆلێژی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له لوبنان وتي "ئه‌و راسپاردانه پێویستی به زه‌مه‌نێك هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به هیچ كه‌س و لایهنهكێكهوه نیه به‌ڵكو په‌یوه‌سته به لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار و حكومه‌ت".