ھەولێر
سەرۆکی پارتی تورکمان ئیلی عێراق ریاز ساریقاحیا: لەگەڵ ئەوەین تورکمانەکان بە شێوەیەکی یەکسان بەشداری لە حکومەتی کوردستان بکەن، ئەگەر بەشداریەکی یەکسان ھەبێ ھاوکاریەکی راستەقینەش دەبێ.
لە رێوڕەسمێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی تورکمان ئیلی کە لە ئوتێلێکی شاری ھەولێر سازکرا، سەرۆکی پارتی تورکمان ئیلی عێراق ریاز ساریقاحیا بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو دوا و گوتی: کاتێ ٢٠ ساڵ پێش ئێستا پارتەکەمان دامەزراند، باوەڕمان نەدەکرد تەمەنی ئەوەندە درێژ بێ، چونکە یەکەم پارتی سیاسی ئەوسای عێراق ئێمە بووین، ئەم پارتە ھەڵقوڵاوی راستەقینەی گەلە، ناونانی پارتەکە بە تورکمان ئیلی مانایەکی گەورەی ھەیە، تورکمانەکان نزیکەی ھەزار ساڵە لەم خاکەدا دەژین.
سەریکایا لە گوتەکانیدا باسی لە برایەتی و یەکسانی نێوان سەرجەم نەتەوەکان کردو گوتی: نزیکەی ھەزار ساڵە کورد و تورک و عەرەب و نەتەوەکانی تر بەئاشتی دەژین، بۆ لەمەودوایش پێکەوە رێ دەکەن.
لەبارەی پێکھێنانی کابینەی تازەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ساریقاحیا گوتی: پێویستیمان بە پشتیوانی زیاتر بۆ بەھێزترکردنی تورکمانەکان ھەیە، بۆ ئەوەی بوونی خۆی بەھێز نیشان بدا، پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاكی عێراق دەکەین، خوازیارین پەیوەندی نێوان کورد و تورکمانەکان فراوانتر بێ، لەگەڵ ئەوەین تورکمانەکان بە شێوەیەکی یەکسان بەشداری لە حکومەتی کوردستان بکەن، ئەگەر بەشداریەکی یەکسان ھەبێ ھاوکاریەکی راستەقینە دەبێ.
فیدراڵی بۆ کەرکوک
ساریقاحیا گوتی: دەستەبەرکردنی فیدراڵی لە کەرکوک، شتێکی باشە بۆ خەڵکی کەرکوک و یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێ بۆ باشکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ھەولێر و غدا، بەھۆی ھێرش و تەقینەوەکانی عێراق تازە خورماتوو ھاتوەتە نێو بابەتی رۆژانەوە، بەپێی مادەی ١٢٥ى دەستوری عێراقی دەتوانرێ ناوچەکە ببێتە ھەرێمێکی خاوەن بەرێوەبردنی سەربەخۆ،
لە گوتەکانیدا ساریقاحیا ناوی شارەدێی تەلەعفەری بە شارەدێی بریندار ھێناو گوتی: پێویستە سەرەتا شارەدێی تەلەعفەر بە پێگە و پایەی خۆی شاد ببێ، دواتر بۆ ناوچەیەکی فیدراڵی تورکمان ئیلی بگەڕێنرێتەوە.
نوێنەرانی ژمارەیەک لە پارتە سیاسیەکان و پەرلەمانتارانی تورکمان بەشداریان لە رێورەسمی ساڵیادی پارتی تورکمان ئیلی لە ھەولێر کرد.