Kosar OSMAN
12 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2015
نەتەوە یەکگرتووەکان
حكوومەتی عێراق سوورە لەسەر كێشانەوەی ئەو هێزەی بەعشیقە لەلایەن توركیاوە و بۆ ئەم مەبەستەیش نامەیەكی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە. لە نامەكەدا حكوومەتی عێراق جێگیر كردنی ئەو هێزە لە نێو سنووری عێراقدا بە پێشێلكاری وەسف كردووە و داوای كردووە هەرچی زووە بكشێنرێتەوە بۆ توركیا.
هەروەها لە نامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە عێراق رێگەی دیپلۆماسیانەی گرتۆتەبەر، كەچی توركیا نەچووەتە ژێر باری داواكانی بەغدا سەبارەت كێشانەوەی هێزەكە و سوور بووە لەسەر ئەوەی كە كەمپەكە وەكو خۆی دەمێنێتەوە. لە نامەكەدا هاتووە عێراق مافی خۆیەتی هەموو جۆرە رێگەیەك بگرێتەبەر بۆ بەرگرتن لەو هەڵسوكەوتە شاڵاوهێنەی توركیا. هەمووان دەزانن كە ئەم بارە زیان بە دراوسێتی و پەیوەندییەكانمان دەگەیەنێت.
حكومەتی عێراق هەروەها توركیای ئاگاداركردۆتەوە بەوەی هاوكاری و پاڵپشتیی عێراق دژ بە داعش دەبێت لە چوارچێوەی رێككەوتننامەكان بێت و لە دەستووری وڵات لانەدات.
جێگەی باسە ئەو ناردنی ئەو سكاڵانامەیە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و داواكاریی كێشانەوەی هێزی توركیا بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بووە.
نوێنەری ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان سامانسا پاوەر، كە وڵاتەكەی سەرۆكایەتی ئەم خولەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە نامەكەیان بەدەست گەیشتووە و بەسەر ئەندامانی ئەنجوومەندا دابەشیان كردووە.
بەپێی گوتەكانی پاوەر تا ئێستا هیچ لە ئەندامێك داوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەی نەكردووە و گوتی: "ئێمە وەك ئەمریكا جەختمان لەسەر ئەوە كردەوە كە تەواوی جووڵەكانی سەربازی عێراق پێویستە بە رەزامەندی حكوومەتی ئەو وڵاتە بێت. پێشمانوایە لەم بارەدا پێویستە دیدار و وتوێژی نێوان توركیا و عێراق بە شێوەیەكی ئارام درێژەی پێ بدرێت".