تهواوی ناوهندی ناحیهكانی عهفرین كۆنترۆڵكران
- سوپای تورکیا و سوپای سووریا ئازاد بە پاککردنەوەی ٢٩ گوندی دیکە لە تیرۆریستان، سەرجەم ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای شاری عەفرینیان کۆنتڕۆڵ کرد.
Afrin
عەفرین - AA
سوپای تورکیا و سوپای سووریا ئازاد بە پاککردنەوەی ٢٩ گوندی دیکە لە تیرۆریستان، سەرجەم ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای شاری عەفرینیان کۆنتڕۆڵ کرد.
بەپێی زانیاری پەیامنێرانی مەیدانی ئاژانسی ئانادۆڵو، لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی ناوەندی شاری عەفرین، هێزەکانی سوپای تورکیا و جەنگاوەرانی سوپای سووریا ئازاد ئۆپەراسیۆنەکانیان چڕ کردەوە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای شاری عەفرین لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەیەدە/پەکەکە و داعش.
لەم میانەشدا هێزەکانی سوپای تورکیا و جەنگاوەرانی سوپای سووریا ئازاد ٢٩ گوندیان لە رۆژهەڵاتی ناحیەی شێخ حەدید و دەرووبەری ناحیەکانی راجۆ و بولبول و شەران کۆنتڕۆڵ کرد کە لەنێویاندا گوندەکانی حاجی حەسەنلی و سیلۆ و کولیانی سەروو و کولیانی خواروو هەن.
هەر ئەمڕۆ ناوەندی ناحییە مەعبەتڵی لە تیرۆریستان پاککرابووتەوە.
بەم پێیەش سەرجەم ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای شاری عەفرین کەوتنە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوپای تورکیا و جەنگاوەرانی سوپای سووریا ئازاد.