ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی توركمانی عێراق حه‌سه‌ن توران دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌نقه‌ره دیداری له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ئه‌نجام دا، ڕووداو و پیشهاته‌كانی عێراق و بارودۆخی توركمانه‌كانی عێراقی بۆ ئانادۆڵو خسته‌ڕوو.
توران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌لامار و پێشڕه‌وییه‌كانی داعش ته‌واوی خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ڕێكخراوی داعش 10 تا 15 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاری كه‌ركوكه‌وه دووره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گروپه‌كانی كه‌ركوك پێكه‌وه هه‌ڵویست وه‌ربگرن، ئه‌وا ده‌توانن به‌ر له په‌لاماره‌كانی داعش بگرن.
توران باسی له‌وه كرد كه "هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی ده‌یانه‌وێت جیاوازی له‌نێوان توركمانه سوننی و شیعییه‌كان دروست بكه‌ن" و گوتی: "به‌لای ئێمه‌وه توركمان هه‌ر توركمانه. له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك زیان به‌ر توركمانێكمان بگه‌یه‌نرێت، وه‌ك ئه‌وه وایه زیان به‌ر هه‌موو توركمانه‌كان كه‌وتبێت. ئه‌مرۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌مان كه له ته‌له‌عفه‌ره‌وه كۆچیان كردووه كه‌ركوكی و هه‌ولێریه‌كان باوه‌شیان بۆ كردونه‌ته‌وه. ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ دابهشبونێك قه‌بوڵ ناكه‌ین."
له‌كاتێكدا تۆران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌واوی عێراق كه‌وتۆته ژێر مه‌ترسیه‌وه، هه‌روه‌ها به‌پێویستیشی زانی وه‌ك توركمان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئاراسته‌ی كرا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌دا له كه‌ركوك هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه یان نا، توران گوتی: "به‌پێی ده‌ستوری عێراق پیشمه‌رگه هێزێكی به‌رگری عێراقه. بوونی ئه‌و هێزه‌ش له كه‌ركوك له ساڵی 2010دا به ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی به‌غدا بووه. پێشتر شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێری ده‌پاراست، به‌ڵام ئیستا كه سوپای عێراق كشاوه‌ته‌وه پێشمه‌رگه سنوره‌كانی باشووری خۆرئاوای كه‌ركوكیش ده‌پارێزێت. ناوه‌ندی شاری كه‌ركوكیش به‌پێی ریككهوتنێك كه له ساڵی 2010دا ئیمزاكرا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه‌وه ده‌پارێزرێت كه له كورد، عه‌رب و توركمان پێكهاتووه. ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی پیشمه‌رگه، هێزێكی ئه‌منی و متمانه‌پێكراومان نییه. وه‌ك توركمان پێویستمان به هێزی چه‌كداره."
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، تۆران باسی له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ل داودئۆغڵو كرد و گوتی: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هیچ كات دڵی نهشكاندوین و ده‌ستبه‌جێ داخوازی چاوپێكهوتنهكانمانی په‌سه‌ند كردووه. له دیداره‌كه‌دا باسمان له دواین ڕه‌وشی عێراق و كه‌ركوك كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جارێكی دیكه پالپشتی خۆی بۆ توركمانه‌كان دووپات كرده‌وه. ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ داودئۆغڵودا باسی بارودۆغی كه‌ركوك و توركمانه‌كان ده‌كه‌ین. به‌تایبه‌تی له پاش 10ی حوزه‌یران زیاتر ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی توركیا هاوكاری ئێمه‌ی كردووه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر یارمه‌تیه مرۆییه‌كانی بۆمان. ده‌یان بارهه‌ڵگر یارمه‌تی له توركیاوه گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌ستی توركمانه‌كان له ناوچه‌كانی كه‌ركوك، شنگال، دوزخورماتو و دیاله. یارمهتیهكانیش له‌لایه‌ن به‌ره‌ی توركمانی عێراقه‌وه به‌سه‌ر توركمانه‌كاندا دابه‌شكراوه. توركمانه‌كان پێویستیان به یارمه‌تی سیاسی توركیا یه."