واشنتن
جێن ساكی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: توركیا بەردەوامە لە بوونە هاوبەشێكی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا ساكی لەسەر گوتەیەكی جەیمس كلاپیر، رێكخەری هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریكا كە ئاماژەی بەوە كردبوو "توركیا بەرەنگاربوونەوەی داعشی نەكردۆتە كاری پێشینەی خۆی، بەڵكو بەرژەوەندی و پێشینەی دیكەی هەیە". رایگەیاند: "توركیا بەردەوامە لە بوونە هاوبەشێكی گرنگ لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا. توركیا، لە هاوپەیمانی دژ بە داعشدا تەنیا لە رووی سەربازییەوە بەشداری ناكات، بەڵكو لە هەموو ئاستێكدا هەنگاو دەنێت. هەروەها رێوشوێنی توندیش دەگرێتە بەر لە بنەبڕ كردنی رۆژیشتنی چەكدارانی بیانی بۆ نێو رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بڕینی سەرچاوە داراییەكانی."
ساكی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، توركیا لەنێو ئەو وڵاتانەدایە كە ئەمریكا هەماهەنگیان لەگەڵدا دەكات و گوتی لە سەرەتاوە كۆمەڵگای جیهانی دەیتوانی كاری زیاتر بكات لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا.
لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی سەردانەكەی وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاشتن كارتەر بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە سەردانی توركیای نەكرد بوو، هەروەها لە سەردانی چەند رۆژی داهاتووی جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئەورووپا و خۆرهەلاتی ناوەڕاست كە ئەویش سەردانی توركیا ناكات، ئایا پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و ئەمریكا هێشتا ئاساییە یان نا؟ ساكی گوتی: "توركیا، بەردەوامە لە بوونە هاوبەشیكی گرنگ. توركیا ئەندامی پەیمانی ناتۆیە. جەنەراڵی خانەنشین جۆن ئاڵن (نوێنەری تایبەتی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش) و باڵیۆز مایك گیرك (یاریدەدەری ڕاویژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا برێت) لە توركیا بوون. دڵنیا نیم لەوەی چەند جار چوونەتە ئەوێ، بەڵام وەزیری دەرەوە كیری بەشێوەیەكی ئاسایی لەگەڵ هاوتا توركیەكەی دیدار ئەنجام دەدات."