ڤارشۆڤا
داڤوت ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا , له‌پایته‌ختی پۆڵۆنیا ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاژانسی ئه‌نه‌دۆڵ ده‌دات.له ڕونكردنهوهكهیدا باس له گفتوگۆیه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا ده‌كات سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌كانی سنوری سوریا و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ توركیا , ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه توركیا بۆی هه‌یه هه‌مو ڕێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی سنوره‌كانی خۆی.داڤوت ئۆغڵو له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵت "ئێمه وه‌كو توركیا , تاوه‌كو په‌رله‌مانێكی هه‌ڵبژێردراو له سوریا نههێندرێتهكایهوه كایه‌وه, پێكهێنانی هه‌رێمی دیفاكتۆ په‌سه‌ند ناكه‌ین.داڤوت ئۆغڵو ئاماژه به‌وه ده‌كات نه‌ك هه‌ر ته‌نها ئێمه به‌ڵكو لایه‌نه‌كانی تریش ئه‌وه په‌سه‌ند ناكه‌ن.له كۆتایی لێدوانهكیدا ده‌ڵێت "ئێمه هه‌م بۆ پاراستنی لادێ و شاروشارۆچكه‌كانی سه‌ر سنوری توركیا و هه‌م بۆ داهاتووێكیباشی سوریا به هیوای ئه‌وه‌ین ساتێك زوتر توندوتیژی و پێكدادانه‌كان بوه‌ستێنرێت.