پیتراسبۆرگ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەکاتی سەردانیدا بۆ روسیا تا بەشداریی بکات لەکۆبوونەوەی G٢٠ لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا (فرانسوا ھۆلاند) دیداری کرد.
ئەردۆغان گوتی " ھەر دوو وڵات لەسەر ئەو باوەڕەین پێویستە وڵامێکی توندو شایستەی بەشار ئەسەد بدرێتەوە، ئێمە رێز دەگرین لەبڕیاری کۆنگرێسی ئەمریکا کە روخسەتی دا بەسەرۆک ئۆباما بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی لەئەسەد"
لەدوای دیدارەکەیان سەرکۆماری فەرەنسا گوتی " پەیوەندیی نێوان فەرەنسا و تورکیا
باشە و دەمەوێ بەو نزیکانە سەردانی تورکیا بکەم".