قاھیرە
کارمان، چاڵاکوانێکی یەمەنییەو ساڵی ٢٠١١ خەڵاتی نۆبڵی پێدرا دەڵێ محەمەد مورسی رێبەرێکی دیموکراسییەو (نیلسۆن ماندێلا)ی جیھانی عەرەبییە.
کرمان ئەو قسانەی لەگۆڤارێکی ئەمەریکیدا نووسیوە بڵاوکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکە لەنێوخۆی میسر لایەنگرانی (مورسی) رژن لەسەر درێژەدان بەخۆپیشادانەکان دژی لەکار لابردنی مورسی داوای گەڕاندنەوەی دەکەن بۆ سەرۆکایەتی.
قاھیرە
زۆربەی خۆپیشاندەران لە (مەیدانی نەھزە) لەژنان پێکھاتووە و داوا دەکەن جارێکی دیکە محەمەد مورسی بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
خۆپیشاندەران لە مەیدانە جیاوازەکانی وڵاتی میسر دروشمی "مورسی سەرۆکی گەلە، مەسەلە ھەر ئیخوان نییە ئەوە مافی گەلە" دەڵێنەوە.
پۆلیسی قاھیرە رایگەیاندووە: لەسبەینێوە مەیدانەکانی نەھزەو رابیعە عەدەویە چۆڵ دەکرێن و رێنادەن جارێکی دیکە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان تێدا ئەنجام بدرێت