ئەو كۆنفڕانسە كە بە بەشداری ٦٠٠ قوتابی لە ١١ وڵات كە توركیاشی تێدابوو، بە مەراسیمێك كۆتایی پێھات.
ئەو كۆنفڕانسە كە ئەندامەكانی لەلایەن دەزگاكانی پەروەردە لەو وڵاتانە و دەزگاكانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەستنیشان كرابوون، سەربارەت بە گۆڕینی ئاوھەوا و مەسەلەی سوریا گفتوگۆیان كرد.
لە مەراسمی كۆتایی كۆنفڕانسەكەدا راگەیەندار كە نوێنەرانی سوریا لەھەموویان سەركەوتوو تر بوون. جگە لەوە بەپێچەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، قوتابیانی وڵاتانی دیكەش دەربارەی شەڕی ناوخۆی سوریا دەنگیاندا بۆ ئەنجوومەنێكی ئاسایشی نێودەوڵەتی ھاوچەرخ دا، لەمبارەیەشەوە كەس مافی ڤیتۆی دژی ئەو بڕیارە بەكارنەھێنا.
كۆنفڕانس نیلسۆن ماندێلای سەرۆكی كۆچكردووی پێشووی ئەفریقیای باشووری لە بیر نەكرد و قسەكانی ماندێلا كە دەڵێ (بۆ گۆڕینی جیھان پەروەردە چەكی ھەرە بەھێزە) لەسەر شاشەیەكی گەورە پیشاندرا.
لەو كۆنفڕانسە جگە لە قوتابیانی توركیا، هەروەها قوتابیانی ھەریەك لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سویسڕا، ھۆڵەندا، مەغریب، ئیتاڵیا، سلۆڤینیا، ھەنگاریا، عەرەبستانی سعودی و سەنگاپوورە بەشداریان تێدا كرد.