Hemn Baban
24 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
جه‌عفه‌ر ئێمینكی له لێدوانێكدا بۆئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت کە، پارتی تیمێكی ته‌واو بۆ دانوستاندن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و شێوازه‌كه‌ی پێكده‌هێنێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌عفه‌ر ئێمینكی له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی دواهه‌مینی خوولی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خوولی داهاتوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت: "دانیشتنی كۆتایی خوولی ئێستای په‌رله‌مان، له‌م نزیكانه هه‌ندێك كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی ده‌كه‌ین و پێمان باشه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌واوی بكه‌ین، هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به دانیشتنی یه‌كه‌می خوولی داهاتووشه‌وه هه‌یه به‌پێی سیاقاتی ده‌ستووریی هه‌رێم ئه‌وه‌یه ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ریی له دادگای ته‌میزه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و دواتر ده‌بێت له‌ماوه‌ی 10 رۆژ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رۆژی به‌ستنی دانیشتنی یه‌كه‌م لە خوولی پێنجه‌م دیاری بكات، ئیدی ده‌ست به‌دانوستاندن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی خۆی هه‌ڵبژێرێت و پاشان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، دانوستانه‌كان ده‌ست پێده‌كات".
هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه كه كابینه‌ی نۆیه‌مین ده‌بێت، جه‌عفه‌ر ئێمنیكی ده‌ڵێت: "كابینه‌ی داهاتوو ده‌بێت زۆر جیاواز بێت له‌كابینه‌كانی رابردوو، ستایله‌كه‌ی جیاواز بێت، من بۆ خۆم پشتیوانی له كابینه‌ی بنكه فراوان ناكه‌م، چونكه ئه‌م جاره تووشی گرفتی زۆر گه‌وره بووینه‌وه".
ئێمینکی گوتیشی: "جگه له پێكهاته‌كان كه پێویسته له‌هه‌موو كابینه‌یه‌كدا هه‌بن به‌تایبه‌ت توركمان، ئێزدی، مه‌سیحی، ئیدی ئه‌وانه‌ی دوودڵن له‌م كابینه‌یه و له حكوومه‌ت بۆ به‌شدارییان پێ بكرێت؟".
30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خوولی پێنجه‌م به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆتاییدا، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، به ده‌نگی پێنج له نۆ ئه‌ندامه‌كه‌ی، ئه‌نجامه‌كانی راگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 21 كورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 12 كورسی، نه‌وه‌ی نوێ 8 كورسی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی 7 كورسی، به‌ره‌و ئیسلاح 5 كورسی و، هه‌ریه‌ك له لیسته‌كانی سه‌رده‌م 1 کورسی و ئازادییش کورسییەکەی بەرکەوت.
جه‌عفه‌ر ئێمینكی كه له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، له‌باره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه زیاتر دوا و گوتیشی: "ده‌بێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوه‌خته زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت به‌ڕاستی كارا بێت و به‌هێزبێت، ئه‌وانه‌ی تێدانه‌بێت كه دوو دڵن، ئیدی ئه‌وانه‌ی نایه‌نه نێو کابینەکە با ئۆپۆزسیۆن بمێننه‌وه".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت كه، پارتی دیموکراتی کوردستان تیمێكی ته‌واو پێکدەهێنێت بۆ دانوستاندن لە پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و شێوازه‌كه‌ی".
سه‌باره‌ت به یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناونانی سه‌رۆكی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان ئه‌و دوو ناوه‌ی ئێستا زۆرترین قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌شدا، جه‌عفه‌ر ئێمینیكی گوتی: "ئه‌و پرسه لای ئێمه پرسیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه به‌منزیكانه دیار ده‌بێت و یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".